لە ئاكرێ زیاتر له‌ 5 هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌ برنج داچێندراوه‌

رووبه‌ری داچێندراو به‌ برنج دوو هێنده‌ زیاد دەكات
kurdistan24.net

K24 - ئاكرێ

ئاکرێ یەکێکە لەو شارانەی کە ناوبانگی دەرکردوە لە سەر ھەبوونی برنجی خوماڵی کوردی بەتام و لە ساڵی رابردووش لەبەر بەرزبوونی بەھای برنج لە بازاڕی ئەو شارە،  ئەم ساڵ دوو جار ھێندەی پار ساڵ، جوتیارانی ئەم دەڤەرە روویان لە چاندنی برنج کردووە، بەرێوەبەری کشتوکاڵی ئاكرێ رایدەگەیەنێت، بو ئەمساڵ 5 ھەزار و 230 دۆنم برنج لەو دەڤەرە چێندراوە، کە دەکاتە دوو ھێندەی ئاماری پار ساڵ.