كەشتیە نەوتییەكەی ھەرێمی كوردستان بەدیاركەوتەوە

تۆمسۆن: كەشتییە نەوتییەكەی نێڤەرلاند بەتاڵكراوە

K24 - ھەولێر

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كەشتی نێڤەرلاند كە نەوتی ھەرێمی كوردستانی باركردووە دوای دیارنەمانی لە كەناراوەكانی ماڵتا بە بەتاڵی دەركەوتووە.

دوای ئەوەی لە 30 حوزەیرانی ئەمساڵ، كەشتیەی نەوتییەكەی ھەرێمی كوردستان لە نزیك كەنەدا بیندرا، بەڵام ئەمڕۆ دەزگای چاودێری تۆمسۆن ئاشكرایان كرد كە كەشتیەكە بەرەو ئاراستەیەكی دیكە رۆیشتووەو لە یەكێك لە كەنارەكانی وڵاتی ماڵتا كە وڵاتێكی ئەوروپییە لەنگرەی گرتووە.

بەگوێرەی بەیاننامەی تۆمسۆن كە لە رێگەی رادارەكانەوە چاودێری ئەو كەشتیەكەی كردووە  بڵاویكردووەتەوە، كەشتیەك نەوتیەكەی ھەرێمی كوردستان نەوتەكەی بەتاڵكراوە.

لەماوەی رابردوو حكومەتی عێراق ھەوڵیدا لە رێگەی دادگاكانەوە، سكاڵا لەسەر كۆمپانیای ڤیتۆلی تۆماربكات كە نەوتەكەی ھەرێمی كوردستان كڕیووە، بەڵام ھەوڵەكەی سەری نەگرت.