ھەرێمی كوردستان و توركیا لێك تێگەیشتنێك واژۆ دەكەن
K24 - ھەولێر
شاندێكی ژووری بازرگانی كە لە 13 بازرگانی توركیا پێكھاتووە لە شاری گەبزەی توركیا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێریان كرد، بە مەبەستی لەیەك تێگەیشتنی ھەمە لایەنە لە نێوان ھەردوو لادا، سەرۆكی ژووری بازرگانی گەبزە بە كوردستان24ی راگەیاند، ھەماھەنگییەكی باشیان لەگەڵ ھەولێردا ھەیە و دەیانەوێت گرنگی بە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوانیان بدەن ، بەتایبەتی لە كەرتی پیشەسازیدا.
نایل چیلەر، سەرۆكی ژووری بازرگانی گەبزە لە توركیا گوتی: "هه‌ولێر شارێكی ئارامه و هه‌لێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا گه‌شه بكات، به‌تایبه‌تی له رووی ئابوورییه‌وه. ئێمه ئه‌مڕۆ یاداشت نامه‌یەكمان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی پیشه‌سازی هه‌ولێر واژۆ كرد، بۆ زیاتر لێك تێگه‌شتنی نێوان هه‌ردوولا به تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانمان، شانده‌كه‌ی ئێمه پێكهاتووه له 13 بازرگانی شارۆچكه‌ی گه‌بزه پێكهاتوین. هه‌ولێر زۆر گرنگه بۆ ئێمه ئێره ره‌وشێكی گونجاوی هه‌یه بۆ وه‌بەرهێنان، براده‌رانی ئێره پییان راگه‌یاندین كه ئاسنكاری ته‌وا بۆ بازرگانه‌كانی ئێمه ده‌كه‌ن".
ھ.م