ئێران ھۆشداری دەداتە رووسیا و سعوودیە

"نابنە جێگرەوەی ئێران"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی ئێران جارێكی دیكە دووپاتیدەكاتەوە بەرھەمی نەوتی رووسیا و سعوودیە ناتوانن پشكی نەوتی ئێران لە بازاڕدا پڕبكەنەوە.

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە لەمانگی داھاتوودا ئەمریكا ئابلوقە بخاتەسەر نەوتی ئێران، بۆیە ھیچ وڵاتێكی بەرھەمھێنەری نەوت ناتوانن بەشە پشكی نەوتی ئێران لە بازاڕەكاندا پڕبكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رووسیا و سعوودیە و ئەمەریكا ھەوڵی ئەوە دەدەن دوای سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر نەوتی ئێران، دەستبەسەر بازاڕی نەوتی جیھاندا بگرن و ببنە جێگرەوەی نەوتی ئێران، بەڵام ئەم كارە مەحاڵە.