سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

ئەمڕۆش چەند دامەزراوەیەكی دیكە مووچە وەردەگرن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سبەی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پیشەسازی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی ھەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت".

پێشتر ھەمان سەرچاوە بە كوردستان24 راگەیاندبوو، كە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت:.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی                                              

وه‌زاره‌تی كاره‌با

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌

وه‌زاره‌تی پلاندانان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

دیوانی چاودێری دارایی

مافی مرۆڤ

ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

ژینگه‌

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن

ده‌زگای مین

نوێكراوەتەوە