مریشكی توركی بازاڕی كوردستان كۆنترۆڵ دەكات
K24 - ھەولێر
توركیا بازاڕی مریشك و به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كۆنترۆڵ كردووه، به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیتێرنەری هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 75% مریشكی هاورده‌كراوی ده‌ره‌وه به‌رهه‌می توركیایه، هاوكات بازرگانێكی ئه‌و بواره‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هه‌رزانیه‌كه‌یه‌وه خواستێكی زۆر له‌سه‌ر مریشكی توركی هه‌یه و به پێشبینی ئه‌و بازرگانه، رۆژانه پەنجا تۆن مریشكی توركی، ته‌نها له شاری هه‌ولێر ساخده‌كرێته‌وه.