ئه‌ڵمانیا 28 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته هه‌رێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، 28 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو هاوكاری مرۆیی ده‌داته هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه، 28 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو هاوكاری مرۆیی ده‌ده‌نه دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ستی داعش رزگاركراون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و بڕه پاره بۆ دابینكردنی خۆراك و ئاوی خاوێن و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌ڵمانیا تاوه‌كو ئێستا 130 ملیۆن یۆرۆی وه‌كو هاوكاری مرۆیی داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ستی داعش.