به‌غدا گه‌مارۆيه‌كى ديكه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
به‌غدا گه‌مارۆیه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاند و له‌مه‌ودوا هاوردنی زیڕ بۆ عێراق ته‌نها له رێی فڕۆكه‌خانه‌كانی نه‌جه‌ف و به‌غداوه ده‌بێت.
هاورده‌كارانی زێڕیش ده‌بێت له به‌غدا مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
بەغدا لیستی مووچەخۆرانی کوردستانی بەدەست گەیشتووه
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، لیستی ناوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه و ده‌ستیانكردووه به وردبینی كردنی لیسته‌كان، به‌ڵام كاتی ناردنی مووچه دیاری نه‌كراوه و به‌ستراوه‌ته‌وه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مۆندیال ئابووری رووسیا دەبوژێنێتەوە
به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی 2018 له رووسیا، ده‌رفه‌تێك ده‌دات به‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی ببوژێنێته‌وه به جۆرێك، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بودجه‌یه‌كی شه‌ش ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه و 100 هه‌زار هه‌لی كاریش له بازاڕی رووسیا ره‌خسێنراون.
50 وڵات ناتوانن دراوی کانزایی دروست بکەن
زیاتر له 50 وڵاتی جیهان توانای دروستكردنی دراوی كانزای خۆیان نیه، هه‌ر بۆیه روو ده‌كه‌ن بریتانیا و كه‌نه‌دا و فره‌نسا بۆ چاپكردنی دراوه‌كانیان، زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان، فره‌نسا به شیاو ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانیان لێ چاپ بكه‌ن، چونكه هه‌زار ساڵه ئه‌و وڵاته پاره‌ی كانزا بۆ زۆرێك له وڵاتانی جیهان چاپ ده‌كات.
ئەپل رکابەری بەرهەمەکانی چین و کۆریا دەکات
كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ركابه‌ری به‌رهه‌مه ته‌كنۆلۆژییه هه‌رزانه‌كانی چین و كۆریا بكات، بڕیاریداوه ئایپادێكی نوێی هه‌رزان بخاته بازاڕه‌وه كه نرخه‌كه‌ی 259 دۆلار ده‌بێت، و قه‌باره‌كه‌ی نۆ پۆینت حه‌وت ئینج ده‌بێت، ئامانج له‌و كاره‌شی بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی ئایپاده‌كانیه‌تی كه لاواز بووه.
وڵاتانی عەرەبی شیر و گۆشتی وشتر هەناردە دەکەن
وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌رگه‌رمی هه‌نارده‌كردنی شیر و گۆشتی وشترن، بۆ ئه‌وروپا چونكه خواستێكی زۆر له سه‌ر شیری وشتر هه‌یه و نرخی یه‌ك لیتر له‌و شیره 25 دۆلاره، خۆ ئه‌گه‌ر كرابێته شیرمۆز یان چۆكلاته، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 100 دۆلار بۆ هه‌ر لیترێك، هاوكات نرخی یه‌ك له‌فه‌ی گۆشتی وشتر 30 دۆلاره، به گوێره‌ی رێكخراوی فاو، سعوودییه و سۆماڵ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان هه‌یه له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی شیری وشتر.
گڕکان زیانی بە کەرتی گەشتیاری بالی گەیاندووە
گڕكانه‌كه‌ی دوورگه‌ی بالی له ئه‌نده‌نوسیا، زیانی گه‌وره‌ی له كه‌رتی گه‌شتیاری داوه و نیوه‌ی داهاتی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته‌ی له‌ناوبردووه، چونكه له كۆی 10 ملیۆن گه‌شتیار كه سالانه ده‌چنه ئه‌نده‌نوسیا، 5 ملیۆنیان تایبه‌ت بۆ سه‌ردانیكردنی دوورگه‌ی بالی ده‌چنه ئه‌و وڵاته.
ئوتومبێل ده‌گاته مه‌ریخ
وه‌كو ریكلامێك بۆ هه‌ردوو كۆمپانیاكه، كۆمپانیای سپیس ئیكسی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریداوه له مانگی داهاتوودا، ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی ئیلون مه‌سك كه له جۆری تێسلایه ره‌وانه‌ی سه‌ر مه‌ریخ بكات، ره‌وانه‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ده‌بێت.