مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی دیكە دابەش دەكرێت

لە دوو رۆژدا چەند وەزارەتی دارایی مووچەی چەند شوێنێك دەدات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2018ی ئەو وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەكات كە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەتووە ئەمڕۆ سێشەممە 19/02/2019 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی شارەوانی

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی گواستنەوە

وەزارەتی پلان دانان

وەزارەتی کشتوکاڵ

دیوانی چاودێری دارایی

مافی مرۆڤ

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

ژینگە

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی دەستپاکی

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن

دەزگای مین

ھەر بەپێی ئەو خشتەیە سبەی رۆژی چوارشەممە 20/02/2019 مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی رۆشنبیری

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە

سەرۆکایەتی هەرێم

سەرۆکایەتی پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران