خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ھەرچەندە رۆژی پێنجشەممە پشووە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و رۆژی یەكشەممە مووچەی دوو وەزارەتی دیكە دابەش دەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھاتووە: "ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/9/2017، لەگەڵ دابەش کردنی مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی (7) ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت (سەرەرای ئەوەی ئەم ڕۆژە پشووی فەرمیە، بەڵام گەنجینە و بانکەکان لە دەوامی ئاسایی دان)".
وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: "ھەروەھا ڕۆژی یەک شەممە بەرواری 24/9/2017، مووچەی (7)ی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت".