دابەشكردنی مووچەی چەند دامەزراوەیەك پێش دەخرێت

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەینێت، مووچەی چەند دامەزراوەیەك بەھۆی جەژنی قوربانی پیرۆز زووتر لە وادەی خۆی دابەش دەكرێت.

 لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "پێشتر بڕیار بوو ڕۆژانی دووشەمە و سێ شەممە بەرواری 28و 29 /8/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام ئێستا لە ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری 27 و 28/8/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

ھەروەھا بڕیار بوو ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 30 و 31/8/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش بکرێت، بەڵام ئێستا ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 29و 30/8/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.