مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت و لەسەرەتاشدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە، رۆژی یەك شەممە 2017/8/13، مووچەی مانگی 6 ساڵی 2017 دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە‌و  لیواكان دابەش دەكرێت.

 رۆژانی دوو شەممە‌ و سێ‌ شەممە 14 و 2017/8/15، مووچەی مانگی 6 ساڵی 2017 یەكەكانی 70 و 80 وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

رۆژانی چوار شەممە ‌و پێنج شەممە 16 و 2017/8/17، مووچەی مانگی 6 ساڵی 2017 فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی ‌و  فەرماندەی پۆلیسی بەرگری ‌و  فریاكەوتن دابەش دەكرێت.