"ئاستی بەرھەمھێنانی گاز لە ھەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە"

"قەرەبووی دابەزینی نرخی نەوتی كردووەتەوە"

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای داناگاز ئاشكرای كرد، بەھۆی پێشكەوتنی كاری كۆمپانیاكە لە ھەرێمی كوردستان و میسر، ئاستی بەرھەمھێنانی گازی سرووشتی بەرێژەی زیاتر لە 12% بەرزبووەتەوە.

ھاوكات ھەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی گازی سرووشتی، بەھای پشكی كۆمپانیاكە لە بۆرسەی دوبەی بەرێژەی زیاتر 8% بەرزبووەوە.

 داناگاز رایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی گازی سرووشتی كۆمپانیاكە لە رۆژێكدا لە 62 ھەزار بەرمیلەوە بۆ 70 ھەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرزبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی، قەرەبووی ئەو دابەزینەی كردووە كە لە چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوت تۆماریكردووە. سەبارەت بە ئاستی بەرھەمھێنانی گازی سروشتیش لە ھەرێمی كوردستان لە 305 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزبووەتەوە بۆ 400 ملیۆن سێجا.

ھ.م