بارانبارین وه‌رزی دروێنه‌ی گژوگیای دواخست
K24 - ھەڵەبجە
به‌هۆكاری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و درێژبوونه‌وه‌ی وه‌رزی بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵ چه‌ند رۆژێك هه‌ره‌وه‌زی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا بۆ خۆراكی مه‌ڕو ماڵات دواكه‌وت، ئه‌و هه‌ره‌وه‌ز كردنه به مه‌ڵه‌غان یانیش کەرەنتو کێشان ناسراوه، خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان به‌م كاره هه‌وڵده‌ده‌ن بڕێكی باشی ئالیك بۆ زستان كۆ بكه‌نه‌وه.
کارە جیاوازەکان ژیانیان جوانتر کردوە، بۆ بەدەستهێنانی پاروێک نان رۆژانە چەندین کاتژمێر کاردەکەن تاوەکو بتوانن بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن، ئه‌وان سەرقاڵی کاری کۆکردنەوی زەخیرەی زستانن بۆ ئاژەڵەکانیان، به‌م کارە ده‌ڵێن، کەرەنتوکێشان کە له وەرزی دروێنەی گیا دەست پێدەکات.
ئەو کارە بەچەندین قۆناغدا تێپەڕ دەبێت، لەوانە دروێنەی گیا بە ئامێرێکی دەستی کەناوی کەرەنتوە، پاشان کۆکردنەوەی گیاکە و چەند قۆناغێکی دیکه تا وشک بوون و کۆکردنەوەی ئالیکەکە بۆ ئاژەڵ، وەک خۆیان دەڵین کارکردن لە گەرمای هاوین و بەتایبەتی مانگی رەمەزان به‌راورد به مانگه‌كانی دیكە قورسترە، بەهۆی کەمی کرێکارەوە.
کەرەنتو کێشان لە سەرەتای مانگی پێنجەوە دەست پێدەکات و 15 رۆژ بەردەوام دەبێت له‌و پارچه زەویانەی بڕێكی زۆر گژوگیایی تێدایه، به تایبه‌ت ئەو گژوگیایانەی بۆ ئالیکی ئاژەڵ بەکاری دەهێنن لە وه‌رزی سه‌رماوسۆڵه‌دا.
ھ.م