مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 8 دابەش دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سبە و دووسبەی مووچەی مانگی 8ی ئەمساڵی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی دیكە دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی رۆژی سێ شەممە 2018/11/6 مووچەی  یەکەی 70 و 80  وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

گوتیشی: "رۆژی چوار شەممە 2018/11/7 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی 2018 كرد، لە دەستپێكدا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.