به‌ڵێنده‌رانى دهۆك داواى قه‌رزه‌كانيان له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن
K24 – دهۆك:
به‌ڵێنده‌رانی شارى دهۆك نیگه‌رانن له‌وه‌ی، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنه‌كانی خۆی نه‌بردووه‌ته سه‌ر و قه‌رزه‌كانی ئه‌وانی نه‌داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڵێنده‌رانی دهۆك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (250) ملیار دیناریان قه‌رزاره و تا ئێستا ئاسۆیه‌كی روون نیه بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه.
رێژين ئه‌حمه‌د، په‌يامنێرى كوردستان24 له شارى دهۆك له نزيكه‌وه ژماره‌يه‌ك له‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى دواندووه، كه قه‌رزيان لاى حكومه‌ته و ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن، حكومه‌تى هه‌رێم بڕێك له قه‌رزه‌كانيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه تا بتوانن به‌رده‌وامى به پرۆژه و كاره‌كانيان بده‌ن. چونكه به هۆى له‌ده‌ستدانى سه‌رمايه‌كانيان زۆرێك له پرۆژه‌كانيان په‌كيان كه‌وتووه.
ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى پاره‌يان لاى حكومه‌ته ژماره‌يان (400) به‌ڵێنده‌ره و به‌ياننامه‌يه‌كى پێنج خاڵييان بۆ داواكردنى پاره‌كانيان ده‌ركردووه.
به هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، به رێژه‌ى له سه‌دا 20 پرۆژه‌كانى پارێزگاى دهۆك په‌كيان كه‌وتووه و به‌رپرسانى ئيدارى شاره‌كه‌ش پشتيوانى داواكارى ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت ئاوڕ له كێشه‌كانيان بداته‌وه.
ئ.ر