نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 مانگی لە دوای یەك نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار كرد، جارێكی دیكە رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.

پاش 10 مانگ جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش كەچی ھێشتا ورەی بازاڕ نەرێنیە، لەگەڵ بەردەوامی زۆری نەوتی وەبازاڕ خراو، ئەوە سەرەڕای كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن رێكخراوی ئۆپێكەوە.

دوای ئەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستەكانی 44 دۆلار و پەنجا و سێ سەنت دابەزیبوو،  نرخی نەوتی خاوی برێنت 40 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 45 دۆلار و 22 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێك.

ھاوكات ھەر بەرمیلێك لە نەوتی خاوی ئەمریكی 21 سەنت زیادیكرد و گەیشتە 42 دۆلار و 74 سەنت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە كۆتاییەكانی مانگی شوباتی رابردوو، نرخی نەوت نزیكەی 20% بەھاكەی لەدەستدا، بەڵام دوای ئەوەی لە سەرەتاكانی ئەمساڵدا رێكخراوی ئۆپێك لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی دیكە رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بۆ1. 8 یەك پۆینت ھەشت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، بووە ھۆكاری ئەوەی نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبێتەوە.