سويد: كۆمپانياكانمان پله به پله له ئێران ده‌كشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى كاروبارى ئه‌وروپى و بازرگانى سويدى، ئان لينديه، رايگه‌ياند، كۆمپانيا سويدييه‌كان پله به پله مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ئێران كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
ئان لينديه، گوتيشى: "سويد نايه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا بخاته مه‌ترسييه‌وه و بازارى ئه‌مه‌ريكا له ده‌ست بدات".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "هه‌ندێك له كۆمپانيا گه‌وره‌كان چاوه‌ڕێى كۆتايى هاتنى ئه‌م ماوه‌يه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى به كاره‌كانيان له ئێران بهێنن".
له ديارترين كۆمپانياى سويدى، (سكانيا) تايبه‌ت به پيشه‌سازى بارهه‌ڵگره‌كان له كۆتايى مانگى رابردوودا، سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئێران يه‌كێكه له بازاره گرنگه‌كانى هه‌نارده‌ى سويد به تايبه‌تى له كه‌رته‌كانى په‌يوه‌ندى و گواستنه‌وه.
به هۆى سزاكانه‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا، هه‌نارده‌ى كاڵاى سويدى له 670 مليۆن يۆرۆوه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 100 مليۆن يۆرۆ له ساڵێكدا.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سزاكانى سه‌ر ئێرانى واژوو كرد و به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆش ئه‌و سزايانه چوونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مه‌ريكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه هاوپه‌يمانه‌كانيشى رازى بكات كه چيديكه مامه‌ڵه‌ى دارايى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر