ئه‌مریكا چه‌ند به‌رهه‌مێكی توركی بایكۆت دەكات
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه هاورده‌كردنی به‌رهه‌می چه‌ند وڵاتێك سنووردار بكات و توركیاش له‌ناو لیسته‌كەدا‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بڕیاریداوه هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه چینییه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌و باجێكی زیاتریان بخاته سه‌ر، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می پۆڵای 12 وڵاتی جیاواز كه له‌نێوان وڵاته‌كاندا توركیای تێدایه، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا كه‌م ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رێژه‌ی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و وڵاتانه بۆ 53% به‌رزده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ پارێزگاری كردن له به‌رهه‌می ناوخۆیی هاوكات به‌رهه‌می چه‌ند وڵاتێكیش به ته‌واوی رێگری هاتنه ژووره‌وه‌ی لێده‌كرێت.