قه‌ته‌ر له‌سه‌دا 10ى هێڵى ئاسمانى ئه‌مريكاى كڕى
K24 – هه‌ولێر:
هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌ر، له سه‌دا 10ى پشكه‌كانى هێڵى ئاسمانى ئه‌مريكاى كڕى.
دواى ئه‌و راگه‌ياندنه و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، به‌ها پشكى هێڵى ئاسمانى ئه‌مريكا به رێژه‌ى له سه‌دا 3 به‌رز بوويه‌وه.
هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌ر وه‌ك پشكى يه‌كه‌م رێژه‌ى له سه‌دا 4.75ى پشكه‌كانى كڕى و بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌يه‌ش پێويستى به ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى هێڵى ئاسمانى ئه‌مريكا نه‌بوو.
ياساى موڵكايه‌تى بيانى رێگرى له‌وه ده‌كات، كه مامه‌ڵه به زياتر له سه‌دا 24.9ى پشكه‌كانييه‌وه بكرێت.