هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ توركيا ده‌ستيپێكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له كه‌رتى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ينى به ئاژانسى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، دواى زياتر له ساڵێك وه‌ستانى، هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك له رێى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ توركيا ده‌ستيپێكرده‌وه.
رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه سه‌ركه‌وتنه بۆ حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا، كه به‌رده‌وام فشارى ده‌خسته سه‌ر هه‌ردوولايه‌نى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستى ئه‌مه‌ريكا چاره‌سه‌ركردنى پرسى پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى ره‌وانه نه‌كردنى نه‌وتى خاوى ئێرانه بۆ بازاره‌كانى جيهان.
سه‌رچاوه‌كه‌ى رۆيته‌رز راشيگه‌ياندووه، له‌مڕۆوه رۆژانه 5- تا 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ده‌ڕوات و هه‌وڵده‌درێت ئاستى هه‌نارده‌كه‌شى زياتر بكرێت.
له 2017دا هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى كه‌ركووكى ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهان ده‌كرد و ئاستى هه‌نارده‌ى گه‌ياندبووه 300 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رۆژێكدا.