ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: راگرتنی نه‌وتی كوردستان زیانێكی گه‌وره له ئه‌وروپا ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاند، راگرتنی بۆری نه‌وتی كوردستان كه به‌ناو خاكی توركیادا ده‌ڕوات، ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره به بازاڕی نه‌وتی ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌تیش ئیتاڵیا.
له راپۆرتی مانگانه‌ی ئاژانسه‌كه، بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا هاتووه: "راگرتنی بۆڕی نه‌وته‌كه كێشه‌ی زۆر درووست ده‌كات، به‌تایبه‌تیش بۆ كڕیارانی نه‌وت له ئه‌وروپا، كه ئیتاڵیا گه‌وره‌ترینیانه، وڵاتانی كرواتیا، یۆنان، ئیسپانیا و ئیسرائیلیش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كڕیانی ئه‌و نه‌وته‌ن".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وێڕای زیانمه‌ندبوونی ئه‌وروپا له راگرتنی ئه‌و بۆرییه نه‌وته، هاوكات زیان به هه‌ولێریش ده‌گات كه پشكی گه‌وره‌ی داهاته‌كه‌ی له رێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌وه دابین ده‌كات كه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌كات.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێویسته كۆمپانیاكانی نه‌وت كه له كوردستان كارده‌كه‌ن، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك بكه‌ن، روونیشی كردووه‌ته‌وه كۆمپانیا رۆزنه‌فتی رووسی، به گوێره‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێك كه ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا مۆركرا، بڕیاره له ساڵی 2019 ده‌ست بكرێت به راكێشانی بۆری گازی سرووشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ خاكی توركیا و له‌وێوه بۆ ئه‌وروپا.
پێشتریش كۆمپانیا رووسییه‌كه رایگه‌یاندبوو، هیچ پرۆژه‌یه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان راناگرن و بگره گه‌شه‌ی زیاتر له كه‌رتی وزه ده‌ده‌ن له كوردستان.