بانكێكی حكومی توركیا پاره‌ ده‌داته‌ پیشەوەرانی دیاربەكر

لە ساڵی یەکەم تەنیا بەڕێژەی %4 سوو دەچێتە سەر ئه‌و پاره‌يه‌
kurdistan24.net

K24 – دياربه‌كر:

بانکێکی حکومی تورکیا بڕیاریداوە وەک پشتگیریەك بڕی 22 هەزار لیرە بە دوکاندار و پیشەوەران ببەخشێت.

لە بڕیارى بانكه‌كه‌دا هاتووە: لە ساڵی یەکەم تەنیا بەڕێژەی %4 سوو دەچێتە سەر ئه‌و پاره‌يه‌ و لە ساڵەکانی دووەم و سێیەمیشدا رێژەی سوو دەبێتە لە %5.

ئەم بڕیارە کاردانەوەی جیاوازی لە بازاڕەکانی دیاربەکر لێکەوتەوە.

په‌يامنێرى كوردستان24 له‌ دياربه‌كر زانيارى زياتر سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌كانى ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌تى توركيا و كاسبكارانى بازاره‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.