كۆمپانياى لوك ئۆيڵى رووسيى 600 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى كه‌ركووك ده‌كڕێت

یەكەم باری نەوتی خاوی كەركووك لەلایەن كۆمپانیای لیتاسكۆوە كڕاوه

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵى رۆیتەرز بڵاويكرده‌وه‌، یەكەم باری نەوتی خاوی كەركووك لەلایەن كۆمپانیای لیتاسكۆوە كڕاوه‌، كە سەر بە كۆمپانیای لوك ئۆیڵی رووسییه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه‌، ئەو بارە نەوتە، نزیكەی 600 ھەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بووە و لە 10ی ئەم مانگە پرۆسه‌كە ئەنجامدراوە و پێشبینیشدەكرێت دوو باری دیكەى نەوت بكڕێت.

مانگی رابردوو ھەردوو حكومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق  رێككەوتنێكی سەرەتاییان واژوو كرد، كه‌ تایبەت بوو بە ھەناردەكردنی نەوتی كەركووك و ھەفتەی رابردووش وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا كە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی كەركووك رۆژانە گەیشتووەتە 400 ھەزار بەرمیل.