كارگەیەكی تایبەت بە ژنان بۆ دروستكردنی كولیچە و برمە و نان دەكرێتەوە
K24 - چۆمان
ئافره‌تێكی دانیشتووی قەزای چۆمان لە دەڤەری باڵەكایەتی، كارگه‌یه‌كی بچووكی كردووەته‌وه كه چه‌ندین جۆر نان و شیرینی به‌رهه‌م ده‌هێنیت، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كارگه‌بچووكه كڕیاری ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی قه‌زای چۆمان نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو كڕیارانی سۆران و هه‌ولێریش روویتێده‌كه‌ن، یەكێك لە سوودەكانی پڕۆژە بچووكەكەی ئەوەیە، هه‌لی كاریشی بۆ هه‌شت ئافره‌ت ره‌خساندووه.