نرخی مریشك دادەبەزێت
K24 - سلێمانی
بەھۆی ھێنانی رێژەیەكی زۆر لە مریشكی بەستوو، نرخی مریشكی كێڵگه‌كان زۆر ھەرزان بووە جێگرى سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت، ئەگەر سنوورێك بۆ ھێنانی مریشكی بەستوو لەدەرەوە دانەنرێت ئەوانیش دەواجنەكان لە سلێمانی دادەخەن.
نازم عه‌بدوڵڵا، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌ریيه‌كانى سلێمانى بە كوردستان24 راگەیاند: "پێویستمان بە مریشكی بەستوو نییە بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە، لەبەر ئەوەی زیاتر لە ملیۆن و نیوێك كەس لە ھەرێمی كوردستان خەریكی ئەو ئیشەین، لە ساڵی 2014وە زەرەر دەكەین، ئێستا مریشكی زیندوو كیلۆی بە ھەزار و 300 دینارە، ئیتر زەرەر و ماڵوێرانی لەوە زیاتر چییە، دەبێ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بێتە سەرخەت، ئەگەرنا ناچاەین كێڵگە پەلەوەرییەكان دابخەین".
به قسه‌ى خاوه‌ن كيڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر تێچووى به‌خێوكردنى یەك مریشك، بۆ ئه‌وان دوو هه‌زار 200ديناره، به‌ڵام له بازاڕ به هه‌زار و 300 دينار ساخى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش زيانى به‌خاوه‌ن كێڵگه‌كان گه‌ياندووه.
لەوبارەوە به‌هادين عه‌بدوڵڵا، خاوەن یەكێك لە كێڵگەكانی پەلەوەر لە شاری سلێمانی دەڵێ: "بەھۆی زەرەرەوە ئێمە تووشی قەزرداری بووینە و ناچارین وازی لێ بێنین، كە مریشك تێچووەكەی دوو ھەزار و 200 دینار لەسەر خاوەن كێڵگە بكەوێت و بە ھەزار و 300 دینار بیفرۆشێ دەبێ زیانەكەی چەند زۆربێت و چۆن ئەو زەرەرە پڕ دەكرێتەوە؟ ناچار دەبین دایبخەین".
هه‌رزان بوونى نرخى مريشك بۆ هاووڵاتيان دڵخۆشكه‌ره، چونكه ئه‌وان تا نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بێت زياتر ده‌يكڕن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌داهاتوو مريشك به‌رهه‌م نه‌هێنن ئه‌وا ناچارە هاووڵاتى جارێكى تر په‌نا بۆ مريشكى به‌ستوو بباته‌وه كه‌نرخه‌كه‌ى هه‌رزانتره.