نرخی نەوت بەرزبووەوە

پێش كۆبوونەوەكە نرخی نەوت ھەڵكشا

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی بازاڕدا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كردبوو، كەچی بەر لە كۆبوونەوەكەی ئه‌مڕۆی ئۆپێك لە سانپێترسبۆرگ جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ رێكخراوی ئۆپێك لەگەڵ وڵاتانی ئەندام و نا ئەندام لە سانپێترسبۆرگ كۆدەبێتەوە، بۆ رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ 1.8 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تاوەكو كۆتاییەكانی مانگی ئایاری 2018.

ھەر بۆیە نرخی نەوتی خاو 24 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 48.30 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ وڵاتی رووسیاش پابەند بووە بە كەمكردنەوەی 300 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتدا بە بەراورد بەو ئاستەی كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو تۆماری كردبوو.