دابەشكردنی مووچەی چەند سەرۆكایەتی و وەزارەتێك گۆڕانكاری بەسەردادێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند وەزارەتێك ئاگادار دەكاتەوە كە وادەی مووچەكانیان پێش دەكەوێت، وەك لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بۆكراوە، ئەو وەزارەتانەی بڕیاربوو رۆژی شەممە مووچە وەربگرن، وادەكە پێشخراوە و رۆژی پێنجشەممە مووچەكەیان دابەش دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "ئاگاداری ئەو وەزارەت و سەرۆکایەتیانەی خوارەوە دەکەینەوە کە بڕیار بوو مووچەکانیان رۆژی شەممە بەرواری 24/6/2017 وەربگرن، ڕایدەگەینین، کە رۆژی پێنج شەممە بەرواری 22/6/2017، مووچەکانیان دابەش دەکرێت".

- وەزارەتی تەندروستی

- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن

- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار

- وەزارەتی داد

- ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران