بانکى ره‌شید گۆڕانکارى له پێدانى 100 مووچه فه‌رمانبه‌ران دەكات
K24 - ھەولێر
بانکى ره‌شید که سه‌ر به حکوومه‌تى عێراقه گۆڕانکارى له پڕۆژه‌ى پێدانى 100 مووچه به فه‌رمانبه‌ران ده‌کات.
بانکى ره‌شید-ى حکوومه‌تى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکردووه "ئه‌نجوومه‌نى کارگێڕى بانکه‌که بڕیارىداوه گۆڕانکارى له رێنماییه‌کانى پێشووى تایبه‌ت به قه‌رزى نیشته‌جێبوون بكرێت و به‌پێى گۆڕانکارییه‌که، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى قه‌رزى نیشته‌جێبوونیان به بڕى 100 مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى له رابردوودا پێدراوه له رێگه‌ى پێشکه‌شکردنى "ره‌هن"ه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نها بڕى 20 ملیۆن دیناریان له‌لا مابێت، ئه‌وا له ره‌هنه‌که خۆش ده‌بن و ھەروەھا له برى ئه‌و ره‌هنەوە، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن که‌فیلى دووه‌م، که فه‌رمانبه‌ر بێت پێشکه‌شى بکەن".
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانەى مانگانه یان پێشتر زۆربه‌ى قه‌رزه‌که‌یان داوه‌ته‌وه، ده‌توانن ره‌هنه‌که هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه".