حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانان راگرت
K24 - ھەولێر
دوای ناڕه‌زایه‌تی بازرگانان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری زیادكردنی باجی له‌سه‌ر ئاسنی هاورده‌ی راگرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، به‌هۆی سكاڵای بازرگانان بریارمانداوه زیادكردنی باجی سه‌ر به‌رهه‌می ئاسنی هاورده‌كراو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌م بریاره‌ی وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له‌پێناو زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ بووه.
پێشووتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر تۆنێك ئاسنی هاورده‌كراو بری سێزده دۆلاری له بازرگانان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌و بڕه باجه بۆ 98 دۆلار زیاد كرا، دوای ناڕه‌زایی بازرگانان گومرگی هه‌رێم بریاره‌كه‌ی راگرتووه.