بانكى ناوه‌نديى توركيا زنجيره‌يه‌ك رێككارى بۆ به‌رگرتن له داڕمانى به‌هاى ليره ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
بانكى ناوه‌ندى توركيا بۆ رێگرتن له داڕمانى به‌هاى ليره‌ى توركيى زنجيره‌يه‌ك رێككارى گرتووه‌ته‌به‌ر.
به هۆى گرژى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و توركيا و داواكانى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى سووى بانكى، ليره‌ى توركيى به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ريكى به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌هاى خۆى له ده‌ستداوه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له سايتى ره‌سمى خۆي‌دا بڵاويكردووه‌ته‌وه، بانكى ناوه‌نديى توركيا زنجيره‌يه‌ك رێككارى ئاشكرا كردووه.
يه‌كێك له رێككاره‌كان خسته‌به‌رده‌ستى 10 مليار ليره‌ى توركى و 6 مليار دۆلارى ئه‌مه‌ريكى و بڕێك زێڕه به به‌هاى 3 مليار دۆلار.
بانكى ناوه‌نديى رايگه‌ياندووه، ئه‌و رێككاره ته‌كانێكى دارايى به بازارى دراو له توركيا ده‌دات و ئاسانكارى بۆ دامه‌زراوه بانكييه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست ئيداره‌ى نه‌ختينه‌ى بانكيى بكه‌ن.
بانكه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ده‌توانن له برى دۆلارى ئه‌مه‌ريكى، يۆرۆى ئه‌وروپى وه‌ك دراوى يه‌ده‌ك له توركيا به‌كاربهێنن.
زاواكه‌ى ئه‌ردۆغان، كه وه‌زيرى گه‌نجينه و دارايى توركيايه، (برائه‌ت بيره‌ق) رايگه‌ياند، له ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنى رێككاره‌كان.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه دراوى توركى به رێژه‌ى له سه‌دا 40 به‌هاى كڕينى له‌ده‌ستداوه.
دابه‌زينى به‌هاى ليره‌ى توركيى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان چه‌ندين جار داوايكردبوو، سووى بانكى كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى بتوانێت رووبه‌ڕووى هه‌ڵاوسانى دارايى و ئابوورى ببێته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌ردۆغان، گرژى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن و په‌يامه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ كه له رێگه‌ى تويته‌ره‌وه دژى توركيا بڵاويان ده‌كاته‌وه، يه‌كێكى ديكه‌يه له هۆكاره سه‌ره‌كييه‌كانى داشكانى به‌هاى ليره‌ى توركى.
ئ.ر