کرێکاران غازی ماڵی سەرۆکی فەرەنسا دەبڕن
K24 - ههولێر:
لقێکی سەندیکای وزەی فەرەنسا ( سی جی تی) هۆشداری دەداتە حکوومەت لە ئەگەری جێبەجێکردنی پلانی تایبەت بە ووزە و بۆ ماوەیەکیش وهك ناڕهزایهتییهك غازی کۆشکی ئیلیزێ، كه ماڵی سەرۆکی فەرەنسایشی تێدایه بڕیوویانه.
ئهوهش پاش ئهوه بووه كه گوایە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، نیازی هەیە یاسای تایبەت بە پیشەسازی گاز و کارەبای وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش نیگەرانی سەندیکاکەی لێکەوتۆتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی (لێ پاغیژیەنی فەرەنسی) ئەو لقەی سەندیکای وزەی فەرەنسا، بەرپرسیارە لە دابینکردنی غاز بۆ 150 ناوچەی جیاواز بە کۆشکی ئیلیزێشهوەو وەک نارەزایی دەربڕین دژی گۆڕنکاریی لە یاسای غازی ئەو وڵاتە، لە بەیانی رۆژی پێنج شەممە تاکو ئێوارەکەی گازی کۆشکەکەی سەرۆکی فەرەنسایان بڕیوە لە کاتێکدا ئەو ئێوارەیە ئاهەنگێکی تێدا بەڕێوەچووە.
کۆشکی ئیلیزێش رەتیکردەوە کە ئەوان بیانەوێت یاسای غاز بگۆڕن وتەنها بە دەنگۆ ناویان برد، بەڵام ئیدانەی کارەکەی سەندیکایان نەکرد.