نەوت و وزە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەر یەك لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی گواستنەو گەیاندن دابەش دەكرێت.