رووسنەفت نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی ئەوروپا دەكات

رووسنەفت: دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەین

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای رووسنەفتی رووسی بڵاویكردەوە، رێككەوتنەكەی وروسنەفت و ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەو لەرێگەی بۆریەوە نەوتی ھەرێمی كوردستانەوە ھەناردەی بازاڕە جیھانییەكان دەكەین.

كۆمپانیای رووسنەفت لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژە ھاوبەشەكەمان لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا دەكەین، كە كۆمپانیا رووسنەفت ھەڵدەستێت بە فرۆشتن و ھەناردەكردنی نەوتی كوردستان لەرێگەی بۆریەوە دەینێرێتە ئەوروپا.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پشكی رووسنەفت لە 60% دەبێت، لە قۆناخی یەكەمیش نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی پاڵێوگەكانی رووسنەفت دەكرێت لە ئەڵمانیا.

لە شوباتی ئەمساڵ گرێبەستێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و كۆمپانیا رووسنەفت واژووکرا، بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیای رووسنەفت بۆ ماوەی سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کورستان دەکڕێت.