به‌غدا به‌ڵێنیدا ته‌واوی پاره‌ی جووتیاران دابه‌ش بكات
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاندووه، پاره‌ی گه‌نمی وه‌رگیراوی جووتیاران بۆ هه‌ر سێ ساڵی رابردوو دابه‌ش ده‌كه‌ین.
نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی رایگه‌یاندووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیداوه ته‌واوی پاره‌ی جووتیاران خه‌رج بكات، به جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بۆ هه‌ر سێ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 .
نوسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، رێكاری یاسایی بۆ دابه‌شكردنی پاره‌كه ته‌واو بووه‌و بۆ هه‌ر گرفتێك جووتیاران ده‌توانن له فه‌رمانگه تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی سكاڵا تۆمار بكه‌ن تا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان نه‌فه‌وتێت.