دانه‌غاز: به‌رهه‌می نه‌وتی كوردستان 170% زیاد ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی رایگه‌یاندووه تا سێ ساڵی دیكه، به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا سه‌دو حه‌فتا به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی سه‌رۆكی كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م دوو كێڵگه‌یه زیاتر له حه‌فتاو پێنچ ترلیۆن پێ سێجا, غازی سرووشتی تێدایه و یه‌ده‌گی نه‌وتیشی به زیاتر له حه‌وت ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌خه‌مڵێندرێت.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه نزیكه‌ی په‌نجا ملیۆن دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له‌و كێڵگانه ده‌كه‌ن و به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش به‌رهه‌می نه‌وتی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
كۆمپانیا ئیماراتییه‌كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ه‌وه به‌رهه‌می زیادی نه‌كردووه رۆژانه نزیكه‌ی 26 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م دێنێت.
ا. م