مه‌ریوان به شاری كڵاشی جیهانی ده‌ست نیشان ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 17 ئه‌م مانگه وه‌كو شاری به‌رهه‌می پێڵاوی كڵاش له هه‌موو جیهان ده‌ست نیشان ده‌كرێت، به‌رپرسانی ئه‌و شاره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه ده‌بێته هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار، ساڵانه نزیكه‌ی 250 هه‌زاری جووت كڵاش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش بۆی حكوومه‌تی ئێران له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی 160 هه‌زار به‌رمیل نەوتە.