رووس نه‌فت هێڵێكى هه‌نارده‌كردنى گازى سرووشتى بۆ كوردستان داده‌مه‌زرێنێت

رووس نه‌فت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وت
kurdistan24.net

K24 – سانتپترسبۆرگ:

كۆمپانياى رووس نه‌فت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتنێكى تايبه‌ت به‌ گه‌شه‌پێدانى يه‌ده‌گى گازى سرووشتى و دامه‌زراندنى هێڵێكى گاز گوێزه‌ره‌وه‌ى واژوو كرد.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه‌، كۆمپانياكه‌ رايگه‌ياندووه‌، سه‌رقاڵى توێژينه‌وه‌ى ئه‌ندازه‌يى و ديزاينكردنى سه‌ره‌تايى پرۆژه‌ى هێڵى گازه‌ له‌ كوردستان.

په‌يامنێرى (كوردستان24) (خۆشه‌وى محه‌ممه‌د) له‌ كۆڕبه‌ندى ئابوورى سانتپيترسبۆرگه‌وه‌ زانيارى نوێ له‌ باره‌ى كۆڕبه‌نده‌ ئابوورييه‌كه‌ و رێككه‌وتنه‌ نوێيه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.