بەغدا 41 ملیار دیناری دیكە رەوانەی ھەولێر دەكات

چەكی پارەكەی رەوانە كردووە

K24 - ھەولێر

به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكوومەتی عێراق چەكی پارەی 41 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووە.

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق چه‌كی پاره‌ی 41 ملیار دیناری گه‌نمی جووتیارانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌".

روونكرده‌وه‌: "له‌و پاره‌یە، 30 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2016 یە‌ و 15ملیار دۆلاریشی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2017یە".

نەوزاد ئەدھەم ئاشكراشی كرد: "له‌ دوای نه‌ورۆز پاره‌كه‌ دەگات، به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شی ده‌كه‌ن".

ئەوە لەكاتێكدایە دوای رێككەوتنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق، لە دوو رۆژی رابردوو حكوومەتی عێراق بڕیاری خەرجكردنی زیاتر 317 دینار ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانیدا، لە راگەیەندراوێكیشدا حكوومەتی ھەرێم ئاشكرای كرد، ئەو بڕە پارەیە بەشی مووچەی فەرمانبەران ناكات، بۆیە ئەم مانگەش مووچە بە سیستمی پاشەكەوت دابەشكرایەوە.

ھ.م