مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ مووچەی چەند دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت و دابەشكردنی مانگی ئاداری ئەمساڵ كۆتایی پێدێت، بە گوێرەی زانیارییەكان ھەفتەی داھاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان.

وەك لە خشەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ھاتووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 31/5/2017، مووچەی مانگی 3 ساڵی 2017 ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

- وەزارەتی داد

-ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

  • -سەرۆکایەتی پەرلەمان
  • -سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران