ئێران بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ قەدەغە دەکات
K24 – هه‌ولێر:
سایتی رادیۆی فەردای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران دەیانەوێت لە رێگای پڕۆژە یاسایەک بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە وڵاتەکەیان قەدەغە بکەن.
ئامانج لە قه‌ده‌غەكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، تۆڵه كردنه‌وه‌یه له سزاكانی ئه‌مەریكا بەرامبەر بە ئێران.
کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت زیان به داهاته‌كانی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مەریكییه بگه‌یەنێت و له لایه‌كی دیكه‌وشه‌وه به‌رپرسانی ئێران له‌وه ده‌ترسن كه ئەمەریكا له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیه‌وه سیخوری بەسەر وڵاتەکەیاندا بكات.
بەگوێرەی داتایەکی سایتی TechRasa، پێنج بۆ شەش ملیۆن ئایفۆن لە وڵاتی ئێران بوونیان هەیە کە یەک ملیۆن و 200 هەزاریان بە نایاسایی براونەتە ئەو وڵاتە.
ئاشکراشیکردووە، کۆمپانیای ئەپڵ بە بەهای یەک ملیار دۆلار کاڵای لە ناو ئێران‌دا هەیە.
H.J