نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

هۆکارەکەی بۆ سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

نرخی نەوت بەزرترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو تۆمارکرد، هۆکارەکەشی بۆ ئابڵووقە خستنە سەر نەوتی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە دەگەڕێتەوە کە بڕیارە مانگی داهاتوو جێبەجێبکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە بڕی 85.03 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە کە لە ساڵی 2014ەوە تەنها یەکجار نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە بەرزبۆتەوە ئەویش لە وەرزی رابردوو بووە.

بڕیارە 4ی تشرینی دووەم، ئەمەریکا بەشی دووەمی سزاکانی بەسەر ئێراندا بسەپێنێت کە کەرتی نەوت و وزە دەگرێتەوە.

ئەمەریکا نیازی هەیە، نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهان قەدەخە بکات، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە بازاڕەکان کەم دەکات و نرخەکەشی بەرز دەبێتەوە.

H.J