حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوە بە نا یاسایی بەردەوامە

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

نەبوونی بانکی حکوومی بۆ حەواڵەکردنی دراو و نەبوونی دەزگایەکی تایبەت بە چاودێری نوسینگەکانی حەواڵە وایکردووە، رۆژانە لێرە و لەوێ ھاووڵاتیان گوێبیستی ھەواڵی جیاوازبن، لە دیارترین ئەو ھەواڵانەش کە باسی لێوەدەکرێت ناردنە دەرەوەی بڕی 980 ملیۆن دۆلارە لەسلێمانیەوە بۆ سنووری پارێزگای مووسڵ کە دەگوترێت "پپێدەچێت بۆ داعش حەواڵەکرابێت"، سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیش دەڵێ، بەڵگە لەبەردەستدا نییە لەبارەی حەواڵەکردنی ئەو بڕە پارەیەوە.