نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو رێكخراوی ئۆپیك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی نه‌وت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ مانگی داهاتوو رێككه‌وتن، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌ك كاتژمێر 7:48 خوله‌كی ئه‌مڕۆ به‌كاتی گرینج، نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له گرێبه‌سته‌كانی برێنت 6 سه‌نت به‌رز بووه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بگاته 62.03 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ داخستنی پێشوو، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له 0.6% به‌رز بووه‌ته‌وه.
وێڕای ئه‌مه‌ش، پێشبینی ناكرێت بۆ ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی داكه‌وتنی ئابووری له‌سه‌رانسه‌ری جیهان.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت ناسراو به "ئۆپیك" و ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی نه‌وت، له‌ناویان وڵاتی رووسیا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 1.2 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه كه‌مكرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك 800 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆش 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان تاڕاده‌یه‌ك به‌رز ببێته‌وه.
H.B