خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمی كوردستان، خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.
سبەى سێ شەممە 24/4/2018
1- مووچەى ئەنجوومەنى ئاسایش دابەشدەکرێت.
2- مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەشدەکرێت.
چوار شەممە 25/4/2018
1- مووچەى خانەنیشنى سەربازى و مەدەنى دابەشدەکرێت.
2- مووچەى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
پێنج شەممە 26/4/2018 مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەکانى 70 و 80 دابەشدەکرێت.