توركیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی توركیادا له به‌غدا، فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكرد، توركیا، عێراق و ھەرێمی كوردستان لە گفتوگۆدان بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێی سنوری نێودوڵەتی.
یەڵدز دووپاتیكرده‌وه، لەماوەی ساڵی رابردوو به بەراورد بە ھاوردەكان، ئاستی ھەناردەی كاڵاكانیان بۆ عێراق كەمیكردووە، بەڵام لەھامانكاتدا ئاستی ھاوردەكردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ توركیا زیادیكردووە.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ئاماژەی بەوەشدا، توركیا و عێراق بەردوام ھەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەدەن، وێڕای هه‌وڵدان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی باج و لادانی خاڵی گومرگی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئەنقەرە، بەغدا و ھەولێر لە گفتوگۆدان بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێی سنوری، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرھێنان.
H.B