زیادكردنی باج زیانی بە بازاڕی خانووبەرە گەیاندووە
K24 - ھەولێر
زیاتر لە ساڵێكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، باجی لەسەر بەناوكردن و تۆماری زەوی و خانوو زیادكردووە، ئەمەش وایكردووە ھاووڵاتیان رێگەی دیكەی یاسایی یان ساختە بگرنەبەر بۆ خۆدزینەوە لە باج، خاوەن نووسینگەیەك دەڵێ، زیادكردنی باج وایكردووە بازاڕی كڕین و فرۆشتن لاواز بێت و ھاووڵاتیانیش لەو بڕوایەدان، ئەم بڕیارە زیانی بۆ حكوومەتیش ھەیە.