نەوت و وزە ئێران و عێراق كار لەسەر كێڵگە نەوتییە ھاوبەشەكانیان دەكەن

ئێران و عێراق كار لەسەر كێڵگە نەوتییە ھاوبەشەكانیان دەكەن

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای نەوتی نشتمانی عێراق بڵاویكردەوە، ئێران و عێراق ئێستا ھەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە كە ئاستی بەرھەمھێنان نەوت لە كێڵگە ھاوبەشەكانی نێوانیان بەرزبكەنەوە.

كۆمپانیای نشتمانی عێراق لە بەیاننامایەكدا ئاشكرای كرد، تیمەكانی دەرھێنانی نەوت لەھەردوولاوە بەردەوام لەھەوڵدان بۆ ئەوەی پەرە بە كێڵگە نەوتییە ھاوبەشەكانی نێوانیان بدەن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتیش بەرزبكەنەوە.

عێراق و ئێران ئێستا لە كێڵگەی نەوتییە ھاوبەشەكانی نێوانیان وەكو ئابان و بایدرار لە رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی ئێران و ھەروەھا كێڵگە نەوتیەكانی شەھرو دھلران لە پارێزگای ئیلام و كرماشان دەستیان كردووە بە بەرھەمھێنانی نەوت .

9. sidebar1_home_page