پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن

پیشانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا لە پیشانگەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری لە ھەولێر رایگەیاند، بە ئامانجی راكێشانی سەرنجی گەشتیارانی بیانی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پلانی ھەیە لە ساڵانی داھاتوو وەبەرھێنانی زیاتر لە كەرتی گەشتیاریدا بكات و پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی 2019 پێشوازی لە سەرووی سێ  ملیۆن و 500 ھەزار گەشتیار بكرێت.

ھ.م