هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی برسێتی له جیهاندا دەدرێت
K24- ھەولێر
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین راپۆرتیدا رایده‌گه‌یه‌نێت: "تا چه‌ند ساڵی رابردوو رێژه‌ی برسێتی رووی له‌كه‌مبوونه‌وه كردبوو، به‌ڵام گۆرانی كه‌ش و هه‌واو و جه‌نگی نێوخۆی وڵاتان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دووباره برسێتی سه‌رهه‌ڵبداته‌وه".
به گوێره‌ی داتاكانی رێكخراوه‌كه تا ساڵی رابردوو، 815 ملیۆن كه‌س به‌رامبه‌ر، 11% دانیشتوانی جیهان شه‌و به برسێتی ده‌خه‌ون و ئێستا مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی جه‌نگی به‌رده‌وام و گۆرانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ئه‌و رێژه‌یه زیاتر ببێت.
نه‌ته‌ه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخروه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به ئاسایشی خۆراك پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه تا ساڵی 2030 رێژه‌ی برسێتی له جیهان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام رایده‌گه‌یه‌نن له ئێستادا به‌هۆی باردۆخە سه‌خته‌كان توانای ئه‌م كاره‌یان نه‌ماوه.